بە تاوانی کوشتنی حەوت منداڵی ساوا پەرستارێکی بەریتانی بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا

K24 – هەولێر:

دەسەڵاتی دادوەری بەریتانیا سزای هەتاهەتایی لە دژی پەرستارێک دەرکرد، کە بە کوشتنی حەوت منداڵی تازە لەدایک بوو سزا درابوو و بەم کارەش ​​بوو بە خراپترین بکوژی منداڵ لە مێژووی مۆدێرنی بەریتانیادا.

پەرستارێکی بەریتانی بە ناوی لوسی لێتبی کە لە نەخۆشخانەی منداڵان کاری کردووە، سزای زیندانی هەتاهەتای بەسەردا سەپێندرا بە تاوانی کووشتنی حەوت منداڵی ساوا، کە هەوای لە رێگەی دەرزییەوە ناردووە بۆ خوێنبەری کۆرپە بۆ کۆرپە تازە لەدایکبووەکان، هەروەها ژەمی زیادەی شیری پێداون بەمەبەستی کووشتنیان.

بڕیارەکە لە دادگای مانچستەر "باکوری ئینگلتەرا" دەرچووە، هەروەها پەرستارە 33 ساڵییەکە ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا نەبوو، کوشتنەکان لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2015 و حوزەیرانی 2016دا روویانداوە، لێتبی لەلایەن داواکاری گشتیەوە بە " فێڵباز، دڕندە و سەرسەخت" وەسف کراوە، بە درێژایی دادگاییکردنەکەی کە لە ئۆکتۆبەری 2022 دەستیپێکردووە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

دوای مانگێک لە وردبینیکردن، دەستەی سوێندخواردنی دادگای مانچستەر لوسی لێتبییان بە تاوانی کوشتنی حەوت منداڵی تازە لەدایکبوو و هەوڵی کوشتنی شەش منداڵی دیکە سزا دا.

پۆلیس بەردەوامە لە گەڕان بەدوای هەزاران فایلدا بۆ دۆزینەوەی قوربانیانی دیکەی ئەگەری یێتبی.

رۆژی هەینی (18ـی ئابی 2023)، خزمەتگوزاری دادوەری تاجی بەریتانیا، ئاشکرایکرد، پەرستارێک لە نەخۆشخانەی منداڵان کاری کردووە، هاوکات منداڵەکانی ژەهراوی کردووە و بە کوشتنی حەوت منداڵیش تۆمەتبار کراوە، هەروەها بە نیاز بووە شەش منداڵی دیکەش بکوژێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبارەکە ناوی لوسی لێتبیە و تەمەنی 33 ساڵە، لە دوای مردنی ژمارەیەک منداڵ لە 2015 و 2016 لە نەخۆشخانەیەکی باکووری رۆژئاوای ئینگڵتەرا دەستگیرکرا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دادگایی کردنەکەی دەستیپێکردووە.

باسکال جۆنز، سەرۆکی داواکاری گشتی لە دەزگای داواکاری گشتی تاج دەڵێت: "لوسی لێتبی چاودێریکردنی هەندێک منداڵی هەژاری پێسپێردرابوو، ئەوانەی لەگەڵیدا کاردەکەن نەیاندەزانی بکوژێک لەنێویاندا هەیە".

پەرستارەکە بە یاداشتێکی دەستنووس، کە لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە، دەڵێت: "بە ئەنقەست کوشتوومە، چونکە ئەوەندە میهرەبان نەبووم ئاگاداریان بم، من خراپم، قێزەونم ئەمەم کردووە".

Fly Erbil Advertisment