بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی: ئەو بابەتانەی کوردستان24 پەخشی دەکات جێگەی رەزامەندی بینەرانە

K24 – هەولێر:
لە راپرسیەکدا کوردستان24 لە ریزبەندی کەناڵە هاواڵییەکاندا پڕبینەرترین کەناڵە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە رێبوار عوسمان، بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بۆ پڕۆداکشن و راپرسی ئاشکرایکرد، بە شێوەیەکی ستاندارد راپرسییەکە ئەنجامدراوە، هەروەها گوتی: ئەو بابەتانەی کوردستان24 پەخشی دەکات جێگەی رەزامەندی بینەرانە.
رێبوار عوسمان، بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بۆ پڕۆداکشن و راپرسی، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، دەبێت کوردستان24 لەخۆی بپرسێت کە چی پێشکەشکردووە کە بەو شێوەیە بووە جێگەی رەزامەندی چینی رۆشنبیران و بڕوانامە بەرزەکان.
هاوکات ئاشکراشیکرد، بە شێوەیەکی ستاندارد راپرسەیەک ئەنجامدراوە، هەروەها ئەو بابەتانەی کوردستان24 پەخشی دەکات جێگەی رەزامەندی بینەرانە.
بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بۆ پڕۆداکشن و راپرسی راشیگەیاند، "ئەگەر بمانەوێت سەیری داتاکان بکەین کوردستان24 لە بابەتی بڕوانەمەی بەرز لە بینەری هەمووی کەناڵە هەواڵییەکانی دیکە بەرزترە".
ئاماژەی بەوەشدا، "سێ مانگ جارێک ئەو راپرسیە ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی کەناڵەکان ئاست و پێگەی خۆیان بزانن، هەم بۆ پلاندانانی کەناڵەکان بزانن ئاستی کەناڵەکە لەکوێدا باشە بۆ ئەوەی باشتری بکەن، لەلایکی دیکە بۆ بەشی مارکێتینگی کەناڵەکان بۆ ئەوەی بە کۆمپانیاکان بڵێن من لەو کاتە و ئەو پرۆگرامە یان ئەو گەشتەی هەواڵ، پڕ بینەرترینم".
رێبوار عوسمان، گوتی: ئەم راپرسیەی ئێمە زۆر بێ لایەنانە کارمان لەسەری کردووە بۆ ئەوەی راستەقینەی کۆمەڵگە چۆنە ئەوا بیگوازینەوە و بەو شێوەیە بیخەینەڕوو.
گوتیشی: "گرنگییەکی زۆرمان بە هەموو ناوچەکانی کوردستان داوە، دابەشکردنی فۆڕمەکانیش بەبێ جیاوازی لەسەر بنەمای فۆڕمی خۆراکی شارەکان بووە، هەروەها ویستوومانە واقعی هەموو کوردستان لەو راپرسیەدا رەنگ بداتەوە".
بەگوێرەی راپرسییەکی راما ئەجێنسی کە لە 13 شار و ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە و نزیکەی پێنج هەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە، لە تەمەن و باکگراوندی رۆشنبیری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی جیاواز، لە کاتژمێرە گرنگەکاندا کە هاووڵاتییان بینەری گەشتەکانی هەواڵن لە شاشەی تیڤییەکانەوە، دامەزراوەی کوردستان24 پێشەنگە و زۆرترین بینەری هەیە.
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندن لە (31ـی ئۆکتۆبەری 2015) دامەزراوە کە نێوەندێكی میدیاییە، بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینهر و بیسهر و خوێنهرانی دەكات، هەروەها لە رێگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا، کوردستان24 بووەتە سەرچاوە بۆ بەشێک لە میدیا جیهانییەکان.