رووسیا تێکشکانی بەلەمێکی سەربازی لە نزیک دوورگەی مار راگەیاند
K24 – هەولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەلەمێکی سەربازی دروستکراوی ئەمه‌ریکایان لە رۆژهەڵاتی دوورگەی مار بە ئامانجگرت.
ئاشکراشی دەکات، سەرنشینەکانی بەلەمەکە سەربازی ئۆکرانیا بوونە، بەڵام بەلەمە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیاوە تێکشکێندرا.
دوورگەی مار دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای دەریای رەش، دوای کشانەوەی رووسیا لە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە، ناوچەکە ئاڵۆزییەکی زیاتری بەخۆوە بینیەوە.
دوورگه‌ی مار رووبه‌ره‌كه‌ی 700 مه‌تری چوارگۆشه‌یه، له رۆژهه‌ڵاته‌وه رووباری (دانوب)ـه، له باشووره‌وه به‌نده‌ری ئۆدیسایا، ژماره‌ی دانیشتوانی له 30 كه‌س پێكهاتوون، ئۆكرانییه‌كان پێی ده‌ڵێن گوندی بێڵ، پێشتریش ئۆكرانیا و رۆمانیا له‌سه‌ر ئه‌م دوورگه‌یه ناكۆك بوون.
سه‌رباری بچووكی رووبه‌ره‌كه‌ی، دوورگه‌ی مار خاوه‌نی مێژووێكی دوور و درێژه، به‌هۆی گرنگی شوێن و ستراتیژیی، ده‌یان رووداوی مێژوویی تێیدا روویداوه، وه‌كو جه‌نگی (ڤیبدۆنسی 1788)، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م رووسه‌كان یه‌كه‌م وێستگه‌ی بێته‌لیان لێدروستكرد، دواجار له‌لایه‌ن كه‌شتیی عوسمانییه‌كان وێرانكرا.
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م دوورگه‌ی مار له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رۆمانییهكادابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆمانیا له‌و جه‌نگه‌دا دژی سۆڤییهتییهكاندابوو، كرابووه وێستگه‌یه‌كی رادیۆ، دواجار بووه ئامانجی كه‌شتییه‌كی سۆڤییه‌تی و وێران كرایه‌وه.
گرنگی دوورگه‌ی مار له‌وه‌دایه، كه به ئاسانی سه‌ر ده‌نێته سه‌ر ده‌ریای ره‌شه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه و ئیجه‌وه به‌نده، پاشان گه‌رووی بۆسفۆڕ.