مالیك ئۆباما ده‌نگ به كاندیدی پارتی براكه‌ی نادات
برای ئۆباما: براكه‌م بێهیوای كردین
K24 - هه‌ولێر:
مالیك ئۆباما، زڕبرای باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی براكه‌ی، له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌نگده‌دات و بێهیوایی خۆیشی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما نیشاندا.
مالیك، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" گوتی: "من دۆناڵد ترامپ-م خۆشده‌وێت، چونكه له دڵه‌وه قسه ده‌كات"، هه‌روه‌ها گوتی: ""ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا ببێت به وڵاته مه‌زنه‌كه".
مالیك ته‌مه‌ن 58 ساڵ، نیگه‌رانی و بێهیوایی خۆی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی باراك ئۆباما نیشاندا و گوتی: "سیاسه‌ته‌كانی باراك ئۆباما، بیروبۆچوونی گۆڕیم و وایكرد ببمه لایه‌نگری كۆمارییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیده‌كه‌ی ئه‌وانیش ده‌نگ ده‌ده‌م".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مالیك تووڕه‌یی خۆی نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، "هیلاری كلینتۆن و باراك ئۆباما موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیایان كوشت"، كه به گوته‌ی مالیك یه‌كێك بووه له باشترین هاوڕێكانی.
مالیك هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ناوبردنی قه‌زافی نه‌بووه هۆی باشتربوونی ره‌وشی لیبیا، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له ئۆباما و پارتی كۆمارییه‌كان گرت به‌وه‌ی پاڵپشتی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازانییان كردووه و گوتی: "ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م زیاتر له كۆمارییه‌كان نزیكم، چونكه ئه‌وان پاڵپشتی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان ناكه‌ن".
مالیك ئۆباما، له مێریلاند نیشته‌جێیه و ساڵانێكه وه‌ك ژمێریار كارده‌كات، هاوكات دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی به‌ناوی باوكی، له ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، مالیك له 2011 مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وت دامه‌زراوه‌كه‌ی له حكوومه‌ت تۆمارنه‌كراوه و خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)