دهۆك.. له‌كاتی دروستكردنی شه‌قامێك گولـله هاوه‌نێك دۆزرایه‌وه

K24 – هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی سه‌ر به پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023)، له‌سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك گولـله هاوه‌نێك دۆزرایه‌وه و گواسترایه‌وه بۆ له‌ناوبردنی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شی دڵنیایی جۆری كه ئاگاداركرانه‌وه به هه‌بوونی هه‌ندێك له پاشماوه‌ی سه‌ربازی له گه‌ڕه‌كی ماسیكێ كه‌رتی 45، له‌كاتی كردنه‌وه و دروستكردنی شه‌قامی 30 مه‌تری له‌م گه‌ڕه‌كه، ئه‌م گولـله هاوه‌نه 82 ملیمییه دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگای مین، له‌سه‌رده‌می کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە پاککردنەوەی ئەو زەوییانە دراوه کە بە مین و تەقەمەنی پیس بوونە و تا ئێستاش توانراوە بە هەزاران مەتر دووجا پاکبکرێنەوە.
بەپێی داتاکانی دەزگای گشتیی کاروباری مینی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە هەرێمی كوردستان، 2 ملیۆن و 316 هەزار و 756 مەتر دووجا زەوی لە مین و بۆمبی چێندراو پاککراوەتەوە.
لە کۆی ئەو زەوییانەی کە پاکكراونەتەوە، 211 هەزار و 611 مەتر دووجای لە پارێزگای هەولێر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر و ، 198 هەزار و 632 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و ، 221 هەزار و 947 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک و 104 هەزار و 5 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە ئیدارەی گەرمیان بووە.
هه‌روه‌ها ده‌زگای مین راشیگه‌یاندووه، كۆی رووبەری زەویی پاككراوە كە لەلایەن دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە پاککراونەتەوە، 736 هەزار و 195 مەتر دووجا و رێكخراوەكانیش 962 هەزار و 157 مەتر دووجایان لە مین پاككردووەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە یەک ملیۆن و 698 هەزار و 352 مەتر دووجا.