ئاسایشی هه‌ولێر: بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

K24 - هەولێر:
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023) ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ناوی (د. ن. س) ده‌ستگیركرا.
ئاسایشی هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه، "لەکاتی دەستگیرکردنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دەستمانگرت بەسەر چەند جۆرێکی ماددەی هۆشبەر كه بریتیبوون له (مەریجوانە، کریستاڵ، جامایکا و حەبی ترامادۆڵ)، له‌گه‌ڵ کەلوپەلی کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر".
پێشتریش ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، وەک بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زۆر بە جددی کار لەسەر ئەوە دەکەن و بەردەوام دەبن لە هەڵمەت پشکنینی کافێ و رێستورانتەکان و ئەو شوێنانەشی کە گومانی لێ دەکرێت ماددەی هۆشبەری لێبێت.
راشیگەیاند، هەڵمەتەکانی پشکنین بۆ بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای هەولێر، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی گشتی ئەنجامدەدرێت.