دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا دەستگیردەکرێت

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی دیاری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی 2024 لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: بە شانازییەوە سبەی دوای نیوەڕۆ لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، هیچ کەسێک هێندەی ئەو بەرگری لە شەفافیەت و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان نەکردووە، بەوهۆیەوە رۆژی پێنجشەممە دوانیوەڕۆکەی بە شانازییەوە لە ویلایەتی جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

14ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ و 18 کەسی دیکە لە تیمەکەی بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەلاڕێدا بردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان جۆرجیا سزادران.

کۆتا وادە بۆ خۆڕادەستکردنیان رۆژی هەینی 25ی ئابە.

ترەمپ دەڵێ، رۆژی پێنج شەممە 24ی ئاب بە شانازییەوە لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment