ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاڵوگۆڕی له پۆسته ئیدارییه‌كان ده‌كات
قائمقامهكانی شه‌قڵاوه، خه‌بات، رواندز و چۆمان ده‌گۆڕدرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له نووسراوێكدا، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016ی دیاریكردووه و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاڵوگۆڕی چوار پۆستی ئیداری سنووری پارێزگاكه، بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، چوار كاندیدی بۆ پۆستی قائمقامیهتهكانی هه‌ریه‌ك له قه‌زای شه‌قڵاوه، خه‌بات، رواندز و چۆمان، ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانییارییهكانیش گۆڕانكاری له‌و پۆسته ئیدارییانه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، جوان رفیق فتح الله، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌حركه، بۆ پۆستی قائمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه پێشنیازكراوه.
هێمن قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا قادر، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌تووه، پێشنیازكراوه پۆستی قائمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د قادر حه‌مه‌د ئه‌مین، بۆ قامیقامیی قه‌زای رواندز پێشنیاز كراوه، كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفانه.
به گوێره‌ی لیسته‌كه‌ش، كوێستان ئه‌حمه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی قائیمقامی قه‌زای چۆمان، پێشنیازكراوه.
.jpg)
.jpg)