خه‌لیل ئیبراهیم: به‌ڵێنی باش هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له درێژه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیشی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌منیداری گشتی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه خه‌لیل ئیبراهیم، گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وان وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌ندییه‌كی ئایدۆلۆژییان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی (ئاكپارتی)ـی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسیان له چه‌ندین پرس و بابه‌ت كردووه به‌تایبه‌تی پرسی ئاو، ئاسایش، ئابووری و بازرگانی. روونیشیكرده‌وه، له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گوتیشی، ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كێشه‌كانی ناوچه‌كه به زمانی دیالۆگ و به شێوه‌ی سیاسی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت و لانیكه‌م ره‌چاوی لایه‌نی مرۆیی بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكرێت.
خه‌لیل ئیبراهیم سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ڵێنی باش هه‌یه و هه‌ردوولا په‌رۆشی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی به سوودی هه‌مووان بشكێته‌وه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد و دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە، کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 'بە وەکالەت' و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ كران.
ئەم سەردانەی هاکان فیدان بۆ هەولێر وەک ئامادەکارییەکە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. دوێنێ چوارشەممە هاکان فیدان بە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند، "ئەردۆغان سوورە لەسەر سەردانیکردنی عێراق".