حه‌سه‌ن تۆران: ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌بێت

K24 – هەولێر:
هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له درێژه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كانیش كۆبووه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت، كێشه‌كانی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه فیدان، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كات ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان باشتر بێت.
حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و په‌یامێكی گرنگ بوو، كه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ هاوكێشه‌ی سیاسی توركمانه‌كان له به‌غدا و هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی باسی له‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، كێشه و گرفته‌كانی توركمانیان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كه له به‌غدا به مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون. گوتیشی، پێویسته له رێگه‌ی یاساوه كێشه ئیداری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان به لاوه بنێن.
حه‌سه‌ن تۆران جه‌ختیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره گرنگه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ردوو لاوه هه‌یه. گوتیشی، پێشبینی ده‌كرێت ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ئاستی ئێستایدا باشتر ده‌بێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد و دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە، کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 'بە وەکالەت' و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ كران.
ئەم سەردانەی هاکان فیدان بۆ هەولێر وەک ئامادەکارییەکە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. دوێنێ چوارشەممە هاکان فیدان بە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند، "ئەردۆغان سوورە لەسەر سەردانیکردنی عێراق".