هیمداد سه‌باح: سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا گرنگه

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له درێژه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كانیش كۆبووه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به لای توركیاوه سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
هیمداد سه‌باح، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانییه‌كه‌ی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانه له كاتی ئێستادا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگی خۆی هه‌یه و هاوكات سه‌ردانێكی ئاساییشه، بۆیه گرنگه، چونكه خودی هاكان فیدان خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی توركیا و ناوچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئاساییشه به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌نێوان توركیا و عێراقدا.
هیمداد سه‌باح له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و توركمانه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی شاراوه نییه و په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ژادییه و مێژوویی له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه هه‌ر كات به‌رپرسانی باڵای توركیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانیش كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێوه هاوكاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخه ناخۆشه‌كان یارمه‌تی ده‌ربازبوونی بدرێت، توركیاش به‌وپێیه‌ی وڵاتێكی دراوسێیه‌تی و قووڵاییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، بۆیه ئاساییه هاوكاری عێراق بكات.
هیمداد سه‌باح جه‌ختیكرده‌وه، وزه و ئابووری و بازرگانی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كین بۆ توركیا، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر بوونی سه‌قامگیرییه له عێراق و ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، بۆیه سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرنگ و جێی بایه‌خه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد و دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە، کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 'بە وەکالەت' و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ كران.
ئەم سەردانەی هاکان فیدان بۆ هەولێر وەک ئامادەکارییەکە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. دوێنێ چوارشەممە هاکان فیدان بە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند، "ئەردۆغان سوورە لەسەر سەردانیکردنی عێراق".