سهرۆك بارزانی بۆ یادی 35 ساڵهی ئهنفالی بادینان: دوژمنان و تاوانباران باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا

K24 – هەولێر:
سهرۆك بارزانی له پهیامێكدا رایگهیاند، "سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر رژێمی پێشووی عێراق لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی رووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و راگواستن كردەوە".
ههروهها سهرۆك بارزانی له پهیامهكهیدا دهڵێت: " گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی رەوا بوو و هەرگیز لەبەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكاریانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا".
دهقی پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و پێنج ساڵەی ئەنفالی بادینان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە درێژەی ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانەی لە سەدەی رابردوو دژی کوردانی فەیلی و رۆڵەكانی گەلەكەمان لە بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە و شوێنەكانی تر ئەنجام درا، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی رووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و ڕاگواستن كردەوە.
حكومەتی ئەو كاتی عێراقی بە بەرچاوی جیهان سەدان هەزار سەرباز و چەكی تۆقێنەری لەدژی دانیشتوانی بێتاوانی بادینان بەكارهێنا.
ئامانجی ئەو كردەیە شكاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕیی بادینان بوو، بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی رەوا بوو و هەرگیز لەبەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكاریانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا.
ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا . ئەمە وانەیەكی گەورەیە بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان.
لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرین و جەخت لەوە دەكەینەوە دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكات كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە.
مسعود بارزانی
25ی ئابی 2023