ته‌ندروستی عێراق: ئافره‌تان رێژه‌ی سه‌دا حه‌وتی ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر پێكده‌هێنن

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئافره‌تان رێژه‌ی سه‌دا حه‌وتی ئالووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر پێكده‌هێنن.
عیماد عه‌بدولڕه‌زاق راوێژكاری نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردووه، به‌هۆی بارودۆخی ئابووری، توندوتیژی و دڵه‌ڕاوكێوه، سه‌دا 7ی ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ئافره‌تن.
عه‌بدولڕه‌زاق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ربوونه، سه‌دا 60یان له‌توێژی گه‌نجانن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 25 ساڵیدان و له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ئالووده‌بوونه. هه‌روه‌ها سه‌دا 7یشیان قوتابی زانكۆكانن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له قۆناغی ئاماده‌یی تووشی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ناوه‌ندی دووباره شیاندنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی ئه‌نبار، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف كردووه‌ته‌وه و داواش ده‌كات ناوه‌ندی زیاتر له پارێزگاكانی دیكه بكرێته‌وه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردبوو، له6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆسیه‌ی 8676 تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و 4494یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سزادراون و 4182یشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندان.
گوتبوشی، تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر له 406 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره جیاوازه‌كان و 9 ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن و 456 چه‌ك و 118 نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه ده‌درێت، كه له‌مساڵانه‌ی دواییدا عێراق رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بازرگانیكردن و به‌كارهێنان بووه‌ته‌وه و ئێستا وه‌ك ناوچه‌یه‌كیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له ناوچه‌كه بۆ وڵاتانی جیهان سه‌یر ده‌كرێت.