شاندێکی ئەمنی گەیشتە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار

K24 - هەولێر
شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، گەیشتە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆیی رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتنە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "شاندەکە بە سەرۆکایەتی لیوا عەبد ئەلئەمیر یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا قەیس موحەمەداوی بوون".
بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، کە لە لایەن سوپای ئەمەریکا و بەریتانیاوە بەکاردێت کە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمەریکایە لە ناوچەکە.
لەماوەکانی رابردوودا چەندین جار مووشەکباران کراوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراق، داوایان دەکرد ئەمەریکا بنکەکە چۆڵ بکات.