به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، وڵاتێك سوپاسی دانیمارك ده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت سالم ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لسوباح پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دانیمارك ده‌كات، به‌وه‌ی پڕۆژه یاسایه‌ك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی قورئانی پیرۆز ئاماده ده‌كات و به هه‌نگاوێكی "ئیجابی" وه‌سفیكرد.
ئه‌لسوباح له میانه‌ی تویتێكدا رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیماركی لارس راسموسن پێی راگه‌یاندووه، كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاسایه‌كن، به‌هۆیه‌وه دژایه‌تیكردنی ئایینه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر قورئانی پیرۆز به‌پاساوی رای ئازاد قه‌ده‌غه ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لارس راسموسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیماركی پێی راگه‌یاندووم، پرسی سووتاندنی قورئانی پیرۆزمان به‌هێند وه‌رگرتووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته رێگری له سووتاندنی قورئانی پیرۆز بكرێت و ئه‌م كاره دووباره نه‌بێته‌وه.
پێشتریش پیتەر هاڵمگارد وەزیری دادی دانیمارک رایگەیاندبوو، پرۆژە یاسایەکییان ئامادەکردووە کە رێگری لە سوتاندن و بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکان دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، بەپێی یاساکە سوکایەتیکردن بە کتێبە پرۆزەکان قەدەغەیە، جا کتێبی هەر ئایینێک بێت، ئامانجیش لێی بنبڕکردنی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوەی کرداری تێکدەرانەیە لەوڵات.
گوتبوشی، ناکرێت دەستەوەستان بین بەرامبەر کەمینەیەک لەرێگەی بێڕێزیکردن بە کتێبە پیرۆزەکانەوە دۆخی ئەمنی بشێوێنن.
پیتەر هاڵمگارد ئاماژەی بەوەشدابوو، پرۆژە یاساکە دەچێتە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دانیمارک و سزای سەرپێچیکارانیش پێژاردن و زیندانیکردن دەبێت.
تصريح لمعالي #وزير_الخارجية الشيخ سالم عبدالله الجابر الصباح، بشأن تفاعل حكومة #الدنمارك مع مطالب دولة #الكويت وكافة الدول والمنظمات الاسلامية، نحو من‌ع جرائم حرق نسخ عن #المصحف_الشريف.
— وزارة الخارجية (@MOFAKuwait) August 26, 2023
التصريح كاملاً: https://t.co/eRrXJKkVp7 pic.twitter.com/HD4hooJfYi