میدڤیدیڤ: دووژمنه‌كانمان به‌هێزه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌به‌ن
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند، دووژمنه‌كانی رووسیا له رۆژئاوا، به‌هێزه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌به‌ن.
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 26ـی ئابی 2023) به ئاژانسی تاسی رووسی راگه‌یاند، گومان له‌وه‌دانییه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌بێت، ئه‌وه دووژمنهكانمانن به‌هێزه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌وه رووبدات.
میدڤیدیڤ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ناكۆكییه‌كانی نێوخۆیی ئه‌مه‌ریكا، وا ده‌كات جه‌نگی ناوخۆیی له‌و وڵاته دروست بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا له حاڵه‌تی ناكۆكیدایه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات، چونكه گرفته‌كان هی ئه‌وه نیین چاره‌سه‌ر بن، بۆیه پێ ده‌نێته جه‌نگی ناوخۆیی.
باسی له‌وه‌شكرد، جۆ بایدن بووه‌ته ژێرده‌سته‌ی ئۆكرانیا، زۆر به قوڵی له جه‌نگی ئۆكرانیا تێكه‌وتووه.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، لە رووسیا پشێوییەکی گەورە هەیه و ئه‌گه‌ر دووباره ههڵبژێردرێمهوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر چاره‌سه‌ری جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كه‌م.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.