هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمەریکا تێکشکا
20 سەربازی تێدا بووە

K24 – هەولێر
هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمەریکا لەکاتی مانۆڕی سەربازی لە کەناراوەکانی ئوسترالیا تێکشکا.
میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27/8/2023، لەمیانی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیدا، هێلیکۆپتەرێکی ئەمەریکی کە 20 سەربازی تێدابووە لە کەناراوەکانی باکووری ئوسترالیا تێکشکاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێلیکۆپتەرەی تێکشکاوە لەجۆری ئۆسپێری بووە، ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە رزگارکراون و گەڕان و پشکنینیش بەدوای بێسەروشوێناندا بەردەوامە.
تا ئێستا هیچ کام لە سوپای ئەمەریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە هۆکاری تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان ئاشکرا نەکردووە.