چین خێراترین مووشه‌ك له مێژوودا تاقیده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
هێزی ده‌ریایی چین تۆپێكی تاقیكرده‌وه كه به وزه‌ی كارۆموگناتیسی كار ده‌كات و به‌وپه‌ڕی خێرایی و وردبینییه‌وه توانای هه‌ڵدان و هاوێشتنی مووشه‌كی هه‌یه، به‌مه‌ش ده‌بێته خێراترین مووشه‌ك له مێژوودا.
ئه‌مڕۆ (27ـی ئابی 2023) هێزی ده‌ریایی چین تاقیكردنه‌وه‌ی تۆپێكی راگه‌یاند، كه به وزه‌ی كارۆموگناتیسی كار ده‌كات و به‌وپه‌ڕی خێرایی و وردبینییه‌وه توانای هه‌ڵدان و هاوێشتنی مووشه‌كی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كێشه‌كه‌ی 124 كیلۆگرامه و خێراییه‌كه‌ی 700 كیلۆمه‌تره له كاتژمێردا، كه ده‌كاته كه‌متر له 0.05 چركه، به‌مه‌ش ده‌بێته خێراترین تۆپ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
رۆژنامه‌ی "ساوث مۆنینگ پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌كۆی ناسراو به "ده‌مانچه‌ی سپرینگ" مووشه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵداوه، وه‌ك قورسترین مووشه‌ك له‌ماوه‌ی كاركردنیدا. رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئامێری تاقیكردنه‌وه‌ی هاوه‌نی كارۆموگناتیسی عه‌یار 120 ملم-ـی له تاقیگه‌كانی ساندیای نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی، تاكه ركابه‌ری ئه‌و مووشه‌كه و ده‌توانێت مووشه‌كی 18 كیلۆگرامی هه‌ڵبدات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ساوث مۆنینگ پۆست"، ئه‌و مووشه‌كه زۆر به‌خێرایی جووڵه ده‌كات و له توانایدایه له دووری چه‌ندین كیلۆمه‌تر، ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، كه ئه‌مه‌ش به شۆڕشێكی نوێ داده‌نرێت و له كاتی شه‌ڕ و جه‌نگدا به‌وپه‌ڕی خێرایی و وردییه‌وه ده‌توانێت ئامانجه‌كانی ده‌ستنیشان بكات و بیانپێكێت.
له ئێستادا حكومه‌تی چین كار ده‌كات بۆ پێشخستنی تۆپی سپرینگی به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت بتوانێت مووشه‌ك هه‌ڵبدات خێراییه‌كه‌ی بگاته 3600 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.