فه‌رمانده‌ی لیوای 20ـی هاوبه‌ش بۆ كوردستان24: تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كاره‌كانی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه ته‌واو ده‌بن

K24 - هەولێر:
لە بارەی ته‌واوبوونی كاره‌كانی دوو لیوا هاوبەشەکە، فه‌رمانده‌ی لیوای 20ـی هاوبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه، كه‌مێك رێككاری ئیداری ماوه و تاكو 15ـی مانگی داهاتوو ته‌واو ده‌كرێن و دواتر ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بۆ ببه‌سترێت.
عه‌مید هێمن حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوای 20ـی هاوبه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌ركی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه پاراستنی ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و رێگریكردنه له داعش بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ناوچانه وه‌ك مۆڵگه.
فه‌رمانده‌ی لیوای 20 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، داعش ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بۆ پشوو و پیلاندانان به‌كار ده‌هێنێ، دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه له‌و ناوچانه بڵاوه‌یان پێده‌كرێت و پلانیش هه‌یه له داهاتوودا هێزی دیكه‌ش بۆ ناوچه‌ی دیكه دروست بكرێت.
پێشتریش گوتەبێژی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق، بە كوردستان24ـی راگەیاندبوو، بۆ پاراستنی ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان، دوو لیوای ھاوبەش پێكده‌هێنرێت و دوای پەسەندكردنی بودجە، ئەو دوو لیوایە دەست بەكارەكانیان ده‌كه‌ن.