مه‌كسیك.. په‌رتووكێكی پڕۆگرامی خوێندن به هاندانی هاوڕه‌گه‌زخوازی كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه

K24 – هەولێر:
حكومه‌تی مه‌كسیك په‌رتووكێكی خستووه‌ته ناو پڕۆگرامی خوێندن و بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌نێوان سه‌رۆكی چه‌پڕه‌وی ئه‌و وڵاته و نه‌یارانی، كه به پاساوی هاندانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌ناویشیاندا هاوڕه‌گه‌زخوازی سووتاندوویانه.
حكومه‌تی مه‌كسیك به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندرێس مانوێڵ لۆپێز ئۆپرادۆ په‌رتووكێكی خستووه‌ته ناو پڕۆگرامی خوێندن و له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانییه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه و چه‌ندین تۆمه‌ت بووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له دابه‌شكردنی ئه‌و په‌رتووكه بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ببێته پڕۆگرامی خوێندن له وه‌رزی نوێی خوێندنی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023، قوتابخانه‌كان به رووی ملیۆنان قوتابی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه.
له ویلایه‌تی چیاباس له باشووری مه‌كسیك ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره له دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌ت دروست بووه و هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی كرد و باوكی منداڵانی گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كان له هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و په‌رتووكانه‌ی له قوتابخانه‌كان كۆكرده‌وه و سووتاندنیان، هاوكات به "كرده‌وه‌ی شه‌یتان" و فێربوونی شیوعییه‌ت و هاوڕه‌گه‌زخوازی ناویان برد.
له‌وباره‌یه‌وه خۆسێ تۆماس بیرمۆدێز، قه‌شه‌یه‌كی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌تی سووتاندنی ئه‌و په‌رتووكه، گوتوویه‌تی "هاندانی منداڵانمان بۆ كاری سێكسی به‌و شێوه ئایدۆلۆژییه، ده‌بێته هۆی ورووژاندنی ئه‌خلاقی سێكسی منداڵه‌كانمان".
هاوكات ماركۆ كۆرتیس، سه‌رۆكی پارتی كاری نیشتمانی پارێزگاری ئۆپۆزسیۆن له په‌راوێزی هه‌ڵمه‌ت و كامپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مه‌كسیك بۆ ساڵی 2024 رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رتووكه منداڵانمان به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری و به‌زۆر فێری ته‌لقینی سێكسی ده‌كات، هه‌روه‌ها داواشی له باوكان كرد، كتێبه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و به‌ته‌واوه‌تی له‌ناویان ببه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندرێس مانوێڵ لۆپێز ئۆپرادۆ سه‌رۆكی مه‌كسیك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و نه‌یاره‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر به په‌رتووكه‌كه هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا بابه‌تێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكوو به سیاسی كراوه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، سووتاندنی په‌رتووكه‌كه و شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له ره‌فتاری "چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست" ده‌چێت.