په‌رله‌مانی عێراق تاووتوێی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پێنج وه‌زیری حكومه‌ت ده‌كات

K24 - هەولێر:
ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پێنج وه‌زیری حكومه‌ت ده‌كات.
موحان ساعدی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، جووڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له پێنج وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی له‌ئارادایه و گوتیشی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داواكارییه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان تاووتوێ ده‌كات و واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له مانگی داهاتوودا دیاری ده‌كات.
ساعدی گوتی: لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ت له چاودێریكردنی ئه‌دای وه‌زیره‌كان به‌رده‌وامه و چه‌ند زانیاری و دۆسێیه‌ك به فه‌رمی به‌ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گه‌یشتوون، كه به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی داواكاریه‌كان بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكراون، دوایین داواكاریش له‌لایه‌ن ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری پارتی بووه بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، به‌هۆی هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت به دۆسێی ئاواره‌كان.
پێشتریش له 14ـی ئایاری 2023، ڤیان ده‌خیل گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه له رێگه‌ی چه‌ند رێككارێكی ناڕوا، به‌خشینه داراییه‌كانی بۆ ئاواره‌و و په‌نابه‌ران راگرتووه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی عێراق له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ران وه‌كو پێویست ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات.
رۆژی 12ـی ئابی 2023، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، 10ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ كۆتا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆیه بۆ ناوچه‌كانیان و دوای ئه‌و واده‌یه چیتر به ئاواره هه‌ژمار ناكرێن.