دژوار فایه‌ق: له‌وه‌ته‌ی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 هه‌نگاوی باش نراوه

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 هه‌نگاوی باش نراوه، به‌تایبه‌ت نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ جووتیارانی عه‌ره‌ب.
دژوار فایه‌ق، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی لیژنه‌كه به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاری لیژنه‌كه دوو هه‌نگاوه، یه‌كه‌میان په‌ره‌سندنه و ئه‌وی دیكه بریتییه له ئاسته‌نگ.
گوتیشی، په‌ره‌سه‌ندنه‌كه بریتییه له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140، كه كۆمه‌ڵێك كار و بڕیاری گرنگی لێ به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، له‌وانه‌ش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، كه تا ئێستا 400 هه‌زار كه‌س ماوه به 10 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
دژوار فایه‌ق روونیشیكرده‌وه، پێشنیاز كراوه له بری ئه‌و 10 ملیۆن دیناره، زه‌وییان پێ بدریت، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، یانیش حكومه‌ت له ماوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌دا ته‌واوی قه‌ره‌بووكان دابین بكات.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، كاراكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی مادده‌ی 140، هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك هه‌وڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مادده‌یه بكرێت، گوتیشی، هه‌ر یه‌ك محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی 140 تا ڕاده‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌رن و هه‌نگاوه‌كانیان ئه‌رێنییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاته‌كه‌ی بۆ 20 ساڵه، ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ كات به‌فیڕۆ بده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه هادی عامری پێی راگه‌یاندوون كارێك ناكه‌ن پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 140 بێت، به‌تایبه‌ت له داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد له سنووره‌كانی ئه‌و مادده‌یه، به‌تایبه‌ت كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه نابێت گرێبه‌ستی كشتوكاڵی نوێ بكرێته‌وه، كه ئه‌مه به راده‌یه‌كی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی كورده له‌و ناوچانه.
رۆژی دووشه‌ممه (28ـی تشرینی دووه‌م 2022) لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 پێكهێنرایەوه، كه له كارنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ماوه‌ی مانگێكی بۆ دانرابوو و وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنی سیاسی ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی سوودانی درا.
نه‌بوونی ئه‌و لیژنه‌یه، هۆكاری دروستبوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه، به پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ش جارێكی دیكه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی كاره‌كانی خۆی.
ئه‌و لیژنه‌یه له ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌ستبه‌كار بوو و بوودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ـی فیدراڵی پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت.
له بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 كه رۆژی (10ـی حوزه‌یرانی 2023) له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سند كرا، بڕی 100 ملیار دینار بۆ مادده‌ی 140 ته‌رخان كرا.
بەپێی نووسراوێکی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 کە به ژماره (2216) له 18/6/2023 ده‌رچووه و ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە، تێیدا داواکراوە کار بە بڕیاری ژمارە 29ـی ساڵی 2012ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران.