وه‌زیری ناوخۆی ئێران: تا ئێستا دوو ملیۆن و نیو زیاره‌تكاری ئێران گه‌یشتوونه‌ته عێراق

K24 - هەولێر:
به مه‌به‌ستی به دواداچوون بۆ كاروباری زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن، وه‌زیری ناوخۆی ئێران گه‌یشته به‌غدا.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له به‌غداوه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023 راگه‌یاند، رێژه‌ی هاتنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن به‌رزبووه‌ته‌وه، تا ئێستا دوو ملیۆن و نیو زیاره‌تكار له رێگه‌ی شه‌ش ده‌روازه‌ی سنووری نێوان (عێراق - ئێران) گه‌یشتوونه‌ته عێراق و وه‌حیدی پێشبینیشی كرد ئه‌و ژماره بۆ پێنج ملیۆن زیاره‌تكار به‌رزبێته‌وه .
بڕیاره رۆژی شه‌شی ئه‌یلوولی 2023 مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن ده‌ستپێبكات و زیاره‌تكاران ده‌چنه كه‌ربه‌لا، كه 110 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره.
به‌هۆی لێشاوی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، ده‌یان كه‌س، به‌هۆی رووداوی جۆراو جۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌شێكیشیان به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیانه‌وه، له نه‌خۆشخانه‌كانی زیقار و واست له باشووری عێراق خه‌وێندراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، 140 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، 14 بارهه‌ڵگری فریاكه‌وتن، 18 ماتۆرسكیلی فریاكه‌وتن و سێ هێلی كۆپته‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و ژماره‌یه‌ك تیمی پزیشكیان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو بۆ زیاره‌تكاران دابینكراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌عقووب سلێمانی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئێران رایگه‌یاند، چوار هه‌زار پزیشك و كادیری پزیشكی له ریزی تیمه‌كانی مانگی سووری ئێران بۆ خزمه‌تكردنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن دابینكراوه، كه خزمه‌تگوزاری له 83 بنكه‌ی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سلێمانی روونیكرده‌وه، 22 هه‌زار كه‌س له تیمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئه‌و وڵاته له خزمه‌ت زیارهتكارانن.
له چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌ب سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن و به‌شداری له مه‌راسیمه ئایینییه‌كانی تایبه‌ت به چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن.