دواین وێنەی پریگۆژین پێش گیانلەدەستدانی بڵاوبووەوە

K24- هه‌ولێر:
دواین وێنه‌ی یێڤگینی پریگۆژینی دامه‌زرێنه‌ر و فه‌رمانده‌ی گرووپی ڤاگنه‌ر كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له دانیشتوانی كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، پێش گیان له‌ده‌ستدانی گیرابوو، له پێگه‌كانی سۆشیال‌میدیا بڵاوبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌و وێنه‌یه به‌ر له‌وه‌ی پریگۆژین كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست جێبهێڵێت، گیراوه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نۆ له هاوكاره‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پریگۆژین بینراوه كه به‌ر له‌وه‌ی كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست جێبهێڵێت، وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گرتووه، كه گرووپی ڤاگنه‌ر له‌م وڵاته بڵاوه‌یان پێكراوه.
له وێنه‌كه‌دا پریگۆژین به جلێكی ئاسایی و ساده ده‌رده‌كه‌وێت.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا 23 ئابی 2023، ئاژانسی ھەواڵیی تاسی رووسی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی تایبەت لە ھەرێمی تڤێری باشووری رووسیا کەوتووەتە خوارەوە، لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و لەنێویاندا یەڤگینی پریگۆژین، دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری تێدایە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023 پریگۆژین له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له گۆڕستانی پرۆخۆڤسكۆی له ده‌وروبه‌ری سانپیترسبێرگ نێژرا.

