ئه‌مه‌ریكا پاكێجێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا به بڕی 250 ملیۆن دۆلار راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پاكێجێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی به بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به بڕی 250 ملیۆن دۆلار پاكێجێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یه‌ندرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێنتاگۆن، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، پێكهاتوون له تەقەمەنی جۆراوجۆر، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، گوللـه تۆپ، ئامێری دژە زرێپۆش، كه‌ره‌سته‌ی لابردنی مین، ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، مووشه‌كی (تو) و (جافلین) ده‌گرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی میدانی جه‌نگ ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رووسیا له هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی چه‌ندین مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها هاووڵاتی ئه‌و وڵاته.
بلینكن له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌ڵێت، هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر به‌نده‌ره‌كان و ژێرخانه‌كان، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆسه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌تایبه‌ت نرخی دانه‌وێڵه.
لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمەریکا بە گوژمەی زیاتر لە 41 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.