وه‌زاره‌تی دارایی: پێشنیازی ناردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان له به‌غداوه ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیازی ناردنی هیچ بڕهپارهیهكمان له به‌غداوه ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023)، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نیین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک، كه بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاوبکرێتەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵێک لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازی ناردنی 598 ملیار دیناری وەک قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم رەتیکردۆتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت.
بۆ رای گشتی و سەرجەم میدیاکانی روون دەکەینەوە:
1- ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نیین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک، كه بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاو بکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لەپەیجی فەرمی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە، جێی متمانەو باوەڕ نییە.
2- بەهیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، ئاگادار نەکراوینەوە لە بوونی پێشنیازێکی لەو جۆرە، تا رەتکرابێتەوە.
3- وەک وەزارەتی دارایی پابەندی خۆمان بەجێبەجێکردنی سەرجەم مادە و بڕگەکانی یاسای گشتی بودجەی عێراق دوپاتدەکەینەوە و هیوادارین حکومەتی عێراقیش یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکات.
4- هەرکات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دراو خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان، بەشێوەیەکی فەرمی رایدەگەیەنین، وەک چۆن پێشتر رامانگەیاندووە.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
29 - 8 - 2023