کۆمپانیای مێتا هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه ده‌سڕێته‌وه كه رێكلام بۆ سیاسه‌تی چین ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستاگرام و چەند ئەپڵیکەیشنێکی دیكه دەکات رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌زاران ئه‌ژماریان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌شكردووه‌ته‌وه، كه رێكلامیان بۆ سیاسه‌تی چین كردووه و ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا گرتووه.
كۆمپانیای ناوبراو له دواین راپۆرتیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵمه‌تی ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌ژماره‌كان له سه‌كۆكانی گفتوگۆ به‌رده‌وامه، له‌نێویشیاندا فه‌یسبووك، ئینستاگرام، تیكتۆك، یوتوب و ئێكس.
له‌مباره‌یه‌وه بێن نیمۆ سه‌رۆكی به‌شی زانیاری تایبه‌ت به هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، فراوانترین و گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ته كه كرابێت.
گوتیشی: "تیمه‌كانی مێتا له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانییه‌وه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی جێبه‌جێكردنی یاساكانی چینه‌وه هه‌یه".
کۆمپانیای مێتا پێشتر به کۆمپانیای فەیسبووک ناسرابوو، کۆمپانیاییەکی زەبەلاحی ئەمه‌ریکییه و دەکەوێتە پارکی مینلۆ لە ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا.
مێتا بە یەکێک لە پێنج کۆمپانیا بەبەھاكانی جیهان ناسراوە و بەیەکەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، ئەلفەبێت، ئەپڵ و مایکرۆسۆف بە فرۆشتنی رێکڵام قازانجی زۆر بەدەست دەھێنن.