ماكرۆن دێته عێراق
K24 – هەولێر:
سوودانی و ماكرۆن ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار به عێراق و فه‌ره‌نسا و سه‌ردانی ماكرۆن بۆ عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023) ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سوودانی، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، پرسه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری، كولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازی تاووتوێكران، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ی كڕینی رادار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له كۆمپانیای تالیسی فه‌ره‌نسی، كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراو و ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه عێراق كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ته‌واوكاری ئابووری و هاوكاری هه‌رێمایه‌تی و سه‌ردانی ماكرۆن به‌م نزیكانه بۆ به‌غدا كرا، وێڕای ئاڵوگۆڕی دیدگاكان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سوودانی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی له عێراق سه‌ره‌خۆشیی له ماكرۆن كرد، كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی عێراقیدا به‌شدار بوو و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعشه‌وه كرانه ئامانج.