هێرشێكی چه‌كداری له‌ به‌رلین ڕوویدا

پزیشكێك كوژراوه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ خۆی كوشتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ به‌رلین هێرشكرایه‌ سه‌ر نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی زانكۆیی و له‌ ئاكامدا پزیشكێك به‌ركه‌وتووه‌ و هێرشكه‌ره‌كه‌ ته‌قه‌ی له‌ خۆشی كردووه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له‌ نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی زانكۆیی كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ پزیشكێكی كوشتووه‌ و دواتر خۆشی كوشتووه‌.

تا ئێستا هۆكاری هێرشه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.