لەبارەی هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، "بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ لە بەرواری 9/1 دەستپێدەکات بۆ هەموو ساڵێک، هەر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024ی کڕیبێت، دەتوانێت لە 1/9وە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و ئەو ماوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لە لابووە بەبێ تۆمار، ئەگەر لە 60 رۆژیش رەتیکردبێت بۆی بە سزای دواکەوتن ئەژمارناکرێت، بە مەرجێک رۆژی تۆماری نەگاتە کۆتایی مانگی9،وە بە پێچەوانەوە ئەو ماوەی پێشتریش کە لەلای بووە بەبێ تۆمار بەسزای دواکەوتن ئەژماردەکرێت".
