چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ناوبران

K24 - هەولێر:
چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعش له سنووری سه‌ڵاحه‌ددین له‌ناوبران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش كوژران.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان عێراق بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه ئێف-16ـه‌كانی عێراق، مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی له ناوچه‌ی عه‌یسی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرده ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان عێراقدا هاتووه، هێزه ئاسمانییه‌كان توانییان له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌وه مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عه‌یسی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بكه‌نه ئامانج و له ئه‌نجامدا سێ چه‌كداری داعش كوژران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چوار حه‌شارگه و ژماره‌یه‌ك تونێل و پێگه‌ی دیكه‌ی داعشیان له ناوچه‌كه له‌ناوبردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه لێی ئه‌نجامدراوه، تۆپۆگرافیایه‌كی سه‌ختی هه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش له‌و ناوچانه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکا و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتە، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.