شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئێمه بێده‌نگ نیین
"ده‌بێت له‌وه بپرسین چ هه‌نگاوێكی ئێمه وایكردووه ئه‌و خه‌ڵكه ژان بیگرێت"
K24 - هەولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه بێده‌نگ نیین، به‌ڵكو ده‌بێت له‌وه بپرسین چ هه‌نگاوێكی ئێمه وایكردووه ئه‌و خه‌ڵكه ژان بیگرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی: دەڵێن بێدەنگن، ئێمە بێ دەنگ نیین، بەڵکو دەبێت لەوە بپرسن چی هەنگاوێکی ئێمە وایکردووە ئەو خەڵکە ژان بیگرێت و بەو گەرمایە بێتە سەرجادە.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: خەڵکێکی بەکرێگیراوی دەرەوەی کەرکووک کە پێشتر به ناردنی عبوە ناسیفە و سەیارەی بۆمبڕێژکراو نەیانتوانی یەکڕیزی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی شارەکە تێکبده‌ن، ئێستا بە جووتێک نەعلەوە ناتوانن رێگریمان لێبکەن لە چەسپاندنی یاسا و پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان.
ده‌شڵێت: "جوابی کابرای مەی فرۆشیش نادەمەوە، چونکە بەناوهێنانی گەورە دەبێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكیش بۆ كاندیده كورده‌كانی كه‌ركووك ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: "وەک دەرفەت نەبوو لەیەک لیستدا بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن، داواتان لێدەکەم ئامانجەکانتان یەکبخەن و بەیەک نەفەس کار بکەن و واز لە شکاندنی یەکدی بهێنن و گوێ لەو بەرپراسانە مەگرن کە تەنها ئامانجیان وەرگرتنی پرۆژە و فرۆشتنەوەیەتی".
دواجار شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌یامێك بۆ پارتییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: "سەرتان بەرزبێت و دڵخۆش بن کە خاوەن سەرۆک و حزبێکین رۆژ لەدوای رۆژی سەنگ و قورسایی زیاددەکات".