فوئاد حسێن: كار بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی كۆبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه بگه‌نه ڕێككه‌وتن، و وه‌ك چۆن پێشتر هاوكار بووه له ئێستاشدا ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه له‌و بواره‌دا.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "ئه‌دهه‌م بارزانی" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانیدا كردوویه‌تی و هه‌ردوو لایان قسه‌یان له‌سه‌ر پێویستی ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كردووه.
ئه‌دهه‌م بارزانی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌وڵه‌كانی فوئاد حسێن" كه ماوه‌یه‌كه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات ڕایگه‌یاندووه" وه‌ك پارتی له سنوری سلێمانی هاوكاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ین كه بۆ دانیشتنی لایه‌نه‌كان له ئارادایه، له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ زه‌مینه‌سازی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، چه‌ند ڕۆژێكه چووه‌ته پارێزگای سلێمانی و له‌گه‌ل نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كۆبووه‌وه بریاره ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه كۆببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌دا كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌ی ناوبراو له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌درێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه و دانیشتن له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، پێشتر له په‌یامی جیاجیادا بانگێشتی كردبوون.