ئینستیتیوتی مێری سیمینارێك بۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كه‌نه‌دی ساز ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئینستیتیوتی مێری سیمینارێك بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه‌نه‌دی ساز ده‌كات كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، هاوكات سه‌رۆكی ئینیستیتیویه‌ته‌كه ئاماژه به رۆڵی گرنگی كه‌نه‌دا ده‌كات له جه‌نگی دژ به داعش.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 30ـی ئابی 2023) ئینستیتیوتی مێری سیمینارێكی بۆ حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانی كه‌نه‌دی ساز كرد، كه به سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانن، هاوكات دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین، سه‌رۆكی ئینیستیتوته‌كه گوته‌یه‌كی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد و كورته‌یه‌كی له رۆڵی كه‌نه‌دا له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌میانی جه‌نگی دژ به رێكخراوی داعش خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره سه‌ردانانانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی تێڕوانینی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئینیستیتوتی مێری ئاماژه به‌وه كرد، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا ده‌بیته هۆی دروستبوون و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌نێوان كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و داینامیكه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا رۆڵ ده‌گێڕیت.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین باسی له‌وه‌ش كرد، هاوكارییه‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژ به داعش، هاوكاری دیارن و هه‌وڵه‌كانی كه‌نه‌دا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان رێزلێگیراوه. جه‌ختیشیكرده‌وه، پێگه‌ی شانده‌كه وه‌ك شاندی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا و دامه‌زراوه‌ی یاسایی ئه‌و وڵاته، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه.
له‌لای خۆیه‌وه تۆم کیمیچ، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، مایه‌ی سه‌رنجه له هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌بێ پاسه‌وان ده‌توانێت سه‌ردانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و تێكه‌ڵ به بازاڕ و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌و شانده له بنه‌ڕه‌تدا گرووپێكه و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـوه دامه‌زراوه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه گرووپه‌كه‌یان هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كوردی پارچه‌كانی كوردستان باشوور، باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا ناكه‌ن و له كه‌نه‌دا وه‌ك یه‌ك سه‌یریان ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانییه‌یان جگه له سه‌ردانیكردنی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات مه‌به‌ستیانه سه‌ردانی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و خانه‌كانی هزریش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌مووان له‌باره‌ی پرس و بابه‌ته‌كان بزانن.
بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 30ــی ئابی 2023) شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمیچ گەیشتە شاری هەولێر.
تۆم کیمیچ لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 15:00ـی کوردستان24، رایگەیاند، "یەکەم جارە وەکو پەرلەمانی کەنەدا سەردانێکی لەم شێوەیە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین و دەمانەوێت لە هەموو بوارەکاندا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان کەنەدا و هەرێمی کوردستان بدەین".
وەکو ئەوەی تۆم کیمیچ باسی کرد، "لە سەردانماندا بۆ هەرێمی کوردستان، تا ئێستا لەگەڵ چەندین ناوەندی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنی و حکومییەکان کۆبووینەتەوە. ئامانجامانە زیاتر ئاشنای دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، پارت و لایەنە سیاسییەکان، کەلتووری کوردستان و مێژووکەی ببین و زانیاری زیاتریان لەبارەوە بزانین".
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە کەنەدییە، "ئێمە لە کەنەدا پەیوەندییەکی زۆرباشمان لەگەڵ کوردەکان هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ دۆستە کوردەکانمان و گفتوگۆ لەسەر کەلتوور، خواردن و دابونەریتەکانیان دەکەین. بەڕاستی خەڵکێکی میواندۆستن و، کاتێک لە کەنەداوە دێیتە کوردستان، دەزانیت خەڵکی کوردستان میواندۆستە".