سرا هاشم: به‌رهه‌ڵستیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ناده‌ستوورییه

K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ده‌كه‌ن بۆ كه‌ركووك، ده‌شڵێت، به‌رهه‌ڵستیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ناڕه‌وا و ناده‌ستوورییه.
سرا هاشم، مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی له كه‌ركووك سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گاكانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پارتی بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه. گوتیشی ورووژاندنی ئه‌و بابه‌ته هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها سرا هاشم له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك بابه‌تێكی ده‌ستووری و یاسایی و ئاساییه، به‌تایبه‌ت كه وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی مافی ئه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی له شاره‌كه و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌بێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 13ـی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان مافی به‌شداریكردنی ئازادانه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق هه‌یه و ده‌توانن باره‌گاكانیان بكه‌نه‌وه و چالاكیی سیاسی‌یان هه‌بێت.
سرا هاشم دووپاتی كرده‌وه، به‌رهه‌ڵستیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر پارتێكی سیاسی بۆ كه‌ركووك و بۆ هه‌ر شوێنێكی دیكه، كارێكی نایاسایی و ناڕه‌وایه به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور و یاسا و كاری سیاسی. گوتیشی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن مێژووییه‌كی گه‌وره و دێرینه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌تایبه‌تی كه له ساڵی 1953 كۆنگره‌ی له شاری كه‌ركووك كردووه، ئه‌مه‌ش مۆركێكی دیكه‌ی پارتییه له شاره‌كه.
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکرد بە گەڕاندنەوەی بارەگا داگیرکراوەکانی پارتی لە کەرکووک، دەنگی ناڕەزایەتی لەلایەن بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی و هێزەکانی حەشدی شەعبی و عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک بەرزبووەوە.
پارتی لە شاری کەرکووک 33 بارەگای هەبووە و هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 زۆربەی بارەگاکانی پارتی ئێستا لە کەرکووک چۆڵکراوە، بەڵام بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی سەرکرایەتی پارتی لە کەرکووک تائێستا لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووکەوە داگیرکراوە.
له 16ـی ئۆكته‌ری ساڵی 2017، هێزێكی كوردی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، شاری كه‌ركووكی راده‌ست كرده‌وه، له‌وكاته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌واوی باره‌گاكانی له‌و شاره چۆڵكرد و به شارێكی داگیركراوی وه‌سفكرد، ئێستاش دوای پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی و رێككه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پارتی دەیەوێت بارەگاکانی خۆی بە فەرمی لە كه‌ركووك بکاتەوە.