ئه‌حمه‌د سه‌فار: نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار له عێراق به قاچاخ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه بردراوه

K24 - هەولێر:
بڕیارده‌ری پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێژه‌ی بێكاری به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له عێراق له سه‌رووی 35%ـه كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی بریتییه له گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شه‌كردنی داهاتی وڵات، ده‌شڵێت، نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار له عێراق به قاچاخ بردراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مایه‌ی سه‌رنجه عێراق كه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی كانزا و سه‌رچاوه‌ی سروشتییه، به‌ڵام هاووڵاتیانی هه‌ژارن، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 35% و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ناسیستماتیكه و داهات به‌نادادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر هاووڵاتییانی دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری پێشووی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌رزی رێژه‌ی بێكاری و زیادبوونی نادادپه‌روه‌ری بریتییه له زاڵبوونی سیاسه‌ت به‌سه‌ر ئابووریدا، هاوكات هێزه سیاسییه‌كان ده‌ستوه‌ردانی جددیان له كاروباره‌كانی حكومه‌تدا هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش حكومه‌ت لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كاران ناكات، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌بنه هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی و هیچ به‌ربه‌ستێكی كۆنكرێتی له‌به‌رده‌م ئه‌و دیاره ترسناكه دروست نابێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ـ وه تا ئێستا عێراق خاوه‌نی بوودجه‌یه‌كی گه‌وره بووه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له واقیعدا لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی پێویست بوو، نه‌كرا و نه‌بینراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستوه‌ردانی هێزه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له داهات و سه‌روه‌تی وڵات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كاریده‌هێنن.
روونیشیكرده‌وه، به‌شێكی زۆری هێزه سیاسییه‌كان پاره‌ی عێراق به قاچاخ ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و دووباره سووده‌كه‌ی بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار له عێراق به قاچاخ بردراوه و له وڵاتانی ده‌ره‌وه وبهرههێنانی پێ كراوه.
رۆژی (چوارشه‌ممه 12ـی نیسانی 2023) به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردن له نێوانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژوو كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سوودانی، جگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، یاداشته‌كه ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت له بواره جیاوازه‌كانی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: هاوکاری پێشخستنی پرەنسیپی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ده‌ستپاكی لە کەرتی گشتی و تایبەت.
لە ئۆکتۆبەری 2022، دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد.
رۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان لە ئوردنەوە گەڕاندەوە عێراق کە دەستی هەبووە لە دزینی سێ ترلیۆن دینار لە پارەی باج کە بە (دزی سەدە) ناسراوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە بازرگان بووە و لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا لە هێزە ئوردنییەکان وەرگیراوە و هێنراوەتەوە عێراق.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو تۆمەتبارە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەستی هەبووە لە دزینی سێ ترلیۆن دینار لە رێی پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ چەندین کۆمپانیای ساختەی بیانی.
سەبارەت گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان، دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، لەرێگەی کردنەوەی دوو هەژمار لە بانکی رافیدەین، پارەکە بە دیناری و دۆلاری ئەمەریکی دەگەڕێندرێتەوە.
راشیگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ زیاتر لە یەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە بەهۆی تۆمەتی دزینی پارەی باج و خۆناساندن وەک بەرپرسێکی دەوڵەت، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (444/11) لە یاسای سزادانی عێراقی.