مالیكی: جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م رووده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری له روودانی جه‌نگیی جیهانی سێیه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: جه‌نگه‌كه له ئۆكرانیا و تایوانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی (لعبة الكرسي) كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه رایگه‌یاند، له داهاتوودا جگه له ململانێی ئابووری، جه‌نگی گه‌وره‌ش رووده‌دات.
مالیكی هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی رووسیا بشكێنن و ئه‌و وڵاته پارچه پارچه بكه‌ن، ترسم له‌وه‌یه شه‌ڕی ئۆكرانیا جیهان به‌ره‌و جه‌نگێكی گه‌وره په‌لكێش بكات".
گوتیشی: رووسیا ره‌تی ده‌كاته‌وه راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه سووربن له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك به ئۆكرانیا و هه‌وڵدان بۆ شكستپێهێنانی رووسیا و هێرشكردنه‌سه‌ر قوڵایی مۆسكۆ، پێشبینی ده‌كه‌م چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنرێته مه‌یدان و جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م رووبدات.
گوتیشی: "پابه‌ندبوون به یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگ و چه‌ك و داگیركردنی وڵاتان په‌راوێزخراوه، من ده‌ڵێم ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌ماوه و ره‌نگه رژێمێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی له جیهان له داهاتوودا له‌دایك بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.