دوای 43 ساڵ زەوی جووتیارێکی باڵەکایەتی لە مین پاککرایەوە
90 مین و پارچە تەقەمەنی لە باڵەکایەتی لەناوبران

K24 - چۆمان
دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی 90 مین و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه، له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی مینڕێژكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر له گوندی مژدێنیان-ی قەزای چۆمان، پرۆسه‌ی له‌نێوبردنیان ئه‌نجامدرا، خاوه‌نی زه‌وییه‌كه‌ش دوای 43 ساڵ به ئارامی و بێ ترس سه‌ردانی زه‌وییه‌كه‌ی كرد.
رووبه‌رێكی زۆری زەوی لە دەڤەری باڵەکایەتی له شه‌ڕی عێراق - ئێران به مین داچێنراوه، بە گوێرەی ئامارەکان، تائێستا 35 هاووڵاتی دانیشتووی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رمین كه‌وتوون، دەزگای گشتی کاروباری لە نوێترین کار و چالاکییەکانی لەو دەڤەرە 90 مین و پارچە تەقەمەنی نەتەقاوەی لەناوبرد کە لەناو زەوی هاووڵاتییەک دا بوون. قادر ئه‌حمه‌د دانیشتووی گوندی مژدەێنیانی شارۆچكه‌ی چۆمانه و خاوه‌نی زه‌وییه‌كه بە کوردستان24ی گوت: "زەوییەکەمان 20 دۆنم دەبێت، لە سەردەمی شەڕی عێراق – ئێرانەوە زەوییەکەمان مینڕێژکراوە و نەمانتوانیوە کشتوکاڵی تێدا بکەین، دوای پاککردنەوەی لە مین لەمەودوا کار و کشتوکاڵ لەناو زەوییەکەمان دەست پێدەکەینەوە".
جگه له‌و زه‌وییە، لە دەڤەری باڵەکایەتی ژمارەیەکی زۆری مین و ته‌قه‌مه‌نی لەناوبراون، ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌ولێریش هه‌وڵه‌كانی له‌م سنووره چڕتركردووەتهوه.
عه‌لی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای كاروباری مین/هه‌ولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە کێڵگەیەکی مین کە رووبەری 450 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی دوو ساڵە کاری تێدا دەکرێت، بە هاوکاری رێکخراوی ئای تی ئێفی سلۆڤینی، نزیکەی 100 هەزار مەتر لە مین پاککراوەتەوە، کە 350 بۆ 400 مینی دژە کەسی تێدا هەڵگیراوەتەوە".
بەگوێرەی ئاماری ده‌زگای گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر، له 760 ملیۆن مه‌تر دووجای زه‌وی مینڕێژكراو لە هەرێمی کوردستان، 50 ملیۆنی ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه له سه‌دا 35 بۆ 40ی مینی تێدا هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، ئەمساڵیش لە سنووری هەولێر حەوت كه‌س به‌رمین كه‌وتن و سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.