هاکان فیدان سەردانی رووسیا دەکات
K24 – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی رووسیا بکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/8/2023، سەردانی رووسیا دەکات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاتووە: "پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا گفتوگۆ بکرێت لەبارەی پێشهاتە هەرێمی و جیهانییەکان، بەتایبەتی بابەتەکانی رۆژەڤی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر عومه‌ر جه‌لیك گوته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی) رایگەیاندبوو، به‌منزیكانه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌ردانی رووسیا ده‌كات، بۆیە پێدەچێت سەردانەکەی هاکان فیدان وەک ئامادەکارییەک بێت بۆ سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ مۆسکۆ.
لەلایەکی دیکە لە چەند رۆژی رابردوودا كۆشكی كرملین ئاماژەی بەوەدا بوو، لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه كه ئه‌ردۆغان و پوتن كۆببنه‌وه.