شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کردووە مووچەی دوو مانگ رەوانە بکەن

زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە

کۆوبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق - 30/8/2023 - بەغدا
کۆوبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق - 30/8/2023 - بەغدا

K24 – هەولێر

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا بە جیا لەگەڵ  لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندێکی حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مووچەی هەردوو دوو مانگی تەممووز و ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، شەوی رابردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە، دواتر کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بە سەرپەرشتی فوئاد حوسێن ئەنجامدرا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، هەردوو مووچەی مانگی تەممووز و ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن، هەروەها داواشیان کردووە لە مانگی ئەیلوولەوە پشکی هەرێمی کوردستان وەکوخۆی رەوانە بکرێت، بەڵام تائێستا حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی شاندی حکومەتی هەرێم نیشان نەداوە".

پەیامنێرمان زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تیمی حکومەتی عێراق گوتوە، ئەو بڕە پارەی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رەوانە دەکرێت، کەمترە لە بڕی پێویست بۆ مووچەی هەر مانگێک، چونکە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی لەسەر مووچە و بودجە بگەنە رێککەوتن.

دوێنێ 30/8/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدایان کرد، شەوی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کردووە و ئەمڕۆش درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن.

Fly Erbil Advertisment