پارتی بۆ یەکێتی: جواب الأحمق السكوت

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

K24 - هەولێر

مەکتەبی سیاسی پارتی رەتیدەکاتەوە وەڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی رووداوەکەی 31ـی ئاب بداتەوە و دەڵێت، "جواب الأحمق السكوت". جەختیش لەوە دەکاتەوە، "رووداوی 31ـی ئاب خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی ئابی 2023، مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕێكکه‌وتی 30ی 8ی 2023، به‌یاننامه‌یه‌كی دوورودرێژی بێ ناوه‌رۆك، دوور له ‌ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به‌ بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردووەته‌وه"‌.

ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996، وەکو ئەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە، "خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له‌ سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا".

پارتی رەتیدەکاتەوە وەڵامی ئەو "به‌ییاننامه‌ پڕ له‌ تۆمه‌ت و دوور له‌ ڕاستییه"ـی یەکێتی بداتەوە، چونکە وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، "ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت)".

دەقی راگەیەندراوەکەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان: 

هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دوورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دوور له‌ ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به‌ بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه‌. ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له‌ سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.

ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه‌ پڕ له‌ تۆمه‌ت و دوور له‌ڕاستییه‌ ناده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).

مه‌كته‌بی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان 

31ی ئابی 2023