لە سنووری کەرکووک گەنجێک بە تەقەی پۆلیس کوژرا

K24 - کەرکووک

لە ناحیەی شوان-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس کوژرا.

 عەمید شوان شوانی، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی شوان بە کوردستان24ی گوت: "ئاگادار کراینەوە کە دوو کەس هەن پاتری و کەرەستەی تریان دزیوە، هەروەها مەفرەزەکانمان ویستوویانە دەستگیریان بکەن، بەڵام ئەوان هەوڵیانداوە هەڵبێن، پۆلیسیش تەقەی لێکردون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".

گوتیشی: "ئەو پۆلیسە دەستگیرکراوە کە تەقەی کردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".

 بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان،24 ئەو گەنجەی لە ناحیەی شوان کوژراوە ناوی  (ئەمجەد عامر سالم)ـە و ماتۆڕسکیلێکی چوار تایەی پێبووە، بەپێی گوتەی خێزانی قوربانییەکە، خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی پلاستیکی بووە،و هیچ پەیوەندی بەدزیکردنەوە نەبووە.

 

Fly Erbil Advertisment