بێژه‌ر و پێشکه‌شکاره نوێیه‌کانى کوردستان 24 بناسه
له وه‌رزى نوێى کارکردنیدا، کوردستان 24 گۆڕانکارى به‌سه‌ر به‌شێک له پڕۆگرامه‌کانیدا ده‌هێنێ و به ستایل و به‌رنامه‌ى تازه خزمه‌تگوزاریه میدیاییه‌کانى پێشکه‌ش ده‌کات.

K24- هەولێر
له وه‌رزى نوێى کارکردنیدا، کوردستان 24 گۆڕانکارى به‌سه‌ر به‌شێک له پڕۆگرامه‌کانیدا ده‌هێنێ و به ستایل و به‌رنامه‌ى تازه خزمه‌تگوزاریه میدیاییه‌کانى پێشکه‌ش ده‌کات.
بۆ یه‌که‌م جاریش کۆمه‌ڵێک بێژه‌ر و پێشکه‌شکارى خاوه‌ن ئه‌زموون له شاشه‌ى کوردستان 24 ده‌رده‌که‌ون لە وانە فەرهاد رەسوول گورون ناسراو بە حاکم فەرهاد بێژرەر وپیِشکەشکاری دێرینی دەنگی گەلی کوردستان و ئەندامی خولی پیِشووی پەرلەمانی عێراق. هەروەها هەردوو بێژەر وپێشکەشکاری NRT یادگار فایەق و هەکار نهێلی پەیوەندییان بە کوردستان 24 ەوە کرد و لەوەرزی نوێ‌دا دەردەکەون.
لە بەشی کرمانجیشدا نووسەر ورۆژنامەڤانی ناسراوی باکووری کوردستان جەمال باتوون کە ساڵانێکی زۆرە لە سوێد دەژی ، وەک بیژەر وپیِشکەشکارێکی نوێی کوردستان 24 دەردەکەوێت.
له وه‌رزى دووه‌مى کارکردنیدا، جگه له زیادکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى کوالیتى به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانى، وه‌ک هه‌واڵ و به‌دواداچوون، روماڵى به‌رده‌وام، فیچه‌ر و دیکۆمێنتارى گرنگ، چه‌ندین به ر‌نامه‌ى نوێى سیاسیى، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتووریشى ده‌بێت. وێڕاى بێژه‌ر و پێشکه‌شکارانى پێشووى کوردستان 24، ژماره‌یه‌ک بێژه‌ر و پێشکه‌شکارى نوێ و ناسراو به پێشکه‌شکردنى بوڵتنه‌کانى هه‌واڵ و پرۆگرامى جیاواز و هه‌ڤپه‌یڤین، کارى رۆژنامه‌ڤانى بۆ کوردستان 24 دا ده‌که‌ن و ده‌بنه میوانى ماڵه‌کانتان.

فەرھاد رەسووڵ گورون ناسراو به حاکم فەرھاد
-ساڵی 1956 لە سلێمانی لە دایک بووە و خێزاندارە.
-ھەڵگری بەکالۆریۆسە لە یاسا، زانکۆی بەغدا 1976-1977.
-ھەڵگری بڕوانامەی C.A.T لە زانکۆی سیتی لەندەن -1999 و بڕوانامەی D.P.S.I وەرگێڕان لە پەیمانگەی زمان-لەندەن 2000.
-زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی دەزانێت.
-لە ساڵی 1978 تا 1980 وەک لێکۆڵەری داد لە سلێمانی کاری کردووە و یەک لە دامەزرێنەرانی دادگای باڵای شۆڕشە لە ساڵی 1980.
-وەک بێژەر و پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەکانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە 1983 تا 1990 کاری کردووە.
-بە فەرمی وەرگێڕ لە وڵاتی بەریتانیا و یەکێک بووە لە وەرگێڕەکانی دادگایی‌کردنی بەناوبانگی لۆکەربی-ھۆلەندا لە ساڵی 2000.
-لە ساڵی 2003 ماوەی ساڵێک وەک ھەواڵساز و پێشکەشکار لە رادیۆی سپێکترۆم لە لەندەن کاری کردووە.
نوێنەری بەرەی کوردستانی بووە لە لەندەن لە INC.
-له 2004 تا 2016 به‌شێوه‌ى خۆبەخش وەک ئامادەکارو پێشکەشکار بۆ چەند بەرنامەیه‌کى خاک تیڤی و کوردسات کارى کردووه، .
-ساڵی 2004 سەرپەرشتیاری خانەی وەرگێران بووه لە ئیدارەی سلێمانی .
-بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بووە لە 2005 تا 2007.
ئەندامی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە لە ساڵی 2010 تا 2014.

جەمال باتوون
-لە ساڵی 1987 بڕوانامەی ماستەری لە بواری رۆژنامەوانی لە زانکۆی سۆفیا لە بولگاریا بەدەستھێناوە.
-بێجگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی سویدی، بولگاری، تورکی، ئینگلیزی، روسی و عەرەبی دەزانێت.
-وەک نووسەر و رۆژنامەنووس لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕی کوردی و بیانی کاری کردووە.
-لە ساڵی 2001 تا 2005 لە بەشی کوردی رادیۆی نێودەوڵەتی سوید کاری کردووە.
-پێشکەشکاری چەندین بەرنامە بووە لە تەلەفزیۆنەکانی (Rojhelat TV، ASO sat TV،Barada TV).
-بێجگە لە نووسین و وەرگێڕانی چەند پەرتووکێک، ژمارەیەک نامیلکەی شیعریی بڵاو کردوونەتەوە.

یادگار فایەق سەعید
- ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و خێزاندارە.
- بێجگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی بە باشی دەزانێت.
- ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەدەبی ئینگلیزی و مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی.
- لە ساڵی 2006 تا 2008 وەک ھەواڵساز لە سەتەلایتی گەلی کوردستان کاریکردووە، لە بوارەکانی ھەواڵسازی و لێپرسراوی بەش و وەرگێڕانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ و سەرنووسەر و ئامادەکردنی بەرنامە و بەڕێوەبەری نووسینی ماڵپەڕ.
- بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەرگێڕ بووە لە کۆمپانیای وشە تا کاتی ھەڵوەشانەوەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2010.
- لە ساڵی 2010 بۆ 2016 لە کەناڵی NRT لە چەندین بواری جیاوازدا کاری کردووە وەک:
- سەرنووسەر لە ژووری ھەواڵ
- بەرپرسی ژووری ھەواڵ
- وەرگێڕانی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی.
- ئامادەکردن و پێشکەشکردنی زیاتر لە 450 ئەڵقەی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی راستەوخۆ (بەرنامەکانی تاوتوێ 161 ئەڵقە، چاوپێکەوتنی تایبەت، بەرنامەی بە کراوەیی52 ئەڵقە، بێژەری ھەواڵی سیاسیی، دووجار بیر بکەره‌وه 125 ئەڵقە)
- چەند رۆمانێکی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی، جگە لە بڵاوکردنەوەی چەند گوتار‌و لێکۆڵینەوەیەک لە رۆژنامە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزییەکان.

ھەکار محەمەد تاھیر ناسراو بە ھەکار نھێلی
-لە ساڵی 1984 لە گوندی گوھەرزی سەر بە قەزای ئامێدی لە دایک بووە.
-لە ساڵی 2003 لە دەنگی گه‌لى کوردستان وەک بێژەری شێوه‌زارى کرمانجى سه‌روو دەستبەکار بووە و پاشانیش لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەک بێژەرو پێشکەشکار کاری کردووە.
-لە تەلەڤزیۆنی KNN و رادیۆی نەوا کاری کردووە.
-لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی NRT وەک بێژەرو پێشکەشکار کاری کردووە و بەرپرسی بەشی کرمانجی بووە .