ناوەڕۆکی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سێرگی لاڤرۆڤ و هاکان فیدان
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی رووسیای کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە و دواتر لە کۆنفرنسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی نێوان تورکیا و رووسیا کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە (31ـی ئابی 2023) سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد، دوای کۆبوونەوەی نێوانیشیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسیان لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان کرد، سەرەتا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەگەڵ فیدان باسمان لە ئاسایکردنەوەی پەیوەدنییەکانی تورکیا و سووریا کرد، هەروەها پێشوازی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرە دەکەین.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بە تورکیامان گوت دەبێت رۆژئاوا چی بکات بۆ دەستپێکردنەوەی رێککەوتی دانەوێڵە، لەبارەی ناردنی گەنمی رووسیا بۆ تورکیا دەڵێت: ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێشخەری بۆ ناردنی گەنمی رووسیا بۆ تورکیا بە نرخی ستاندارد و ئەو پرۆسەیە سودی دەبێت بۆ ئابووری هەردوو وڵات.
باسی لەوەشکرد، لەسەر پرسی وزە و گەشتیاری گفتوگۆمان کرد، هەروەها باسمان لە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیاش بۆ رووسیا کرد.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو هەواڵانەش رەتدەکەینەوە کە باس لە تێکچوونی پەیوەندی رووسیا و تورکیا دەکەن، هەروەها بەمزووانە پوتن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە.
لاڤرۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، باسمان لە دەستپێشخەری پوتن بۆ هەناردەی ملیۆنێک تۆن گەنم بۆ تورکیا بە پشتیوانی قەتەر کرد، هەروەها بەرژەوەندی هەردوولا لەبەرچاو دەگرین.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، گوتی: مۆسکۆ پابەندە بە زیادکردنی هەناردەکردنی غاز بۆ تورکیا.
لەبارەی ئۆکرانیاش، لاڤرۆڤ، رایگەیاند، پلانی زیلێنسکی بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا قبووڵکراو نییە و چارەنووسی شکستە.
لەلایەن خۆیەوە، هاکان فیدان، رایگەیاند، هەموو باش دەزانن پەیوەندی ئێمە و رووسیا پەیوەندیەکی لەمێژینەیە و پەیوەندییەکانی نێوانمان بەردەوامن و زیاتریش پەرەی پێدەدەین.
هاوکات راشیگەیاند، پرسی گواستنەوەی دانەوێڵە لە رۆژئاوا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەمان بوو، هەروەها دەمانەوێت لە گواستنەوەی دانەوێڵە بەردەوامبین و رێژەکەش زیاتر بکەین.
باسی لەوەشکرد، رووسیاش بۆ هەناردەکردنەوەی دانەوێڵە داواکاری خۆی هەیە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها تورکیا ئامادەیە ئامادەسازی تەواو ئەنجامدابت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی دانەویڵە لە دەریای رەش.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوەشدا، بەمزووانە ئەردۆغان و پوتن لە شاری سۆچی لە رووسیا کۆدەبەوە.
لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا، فیدان گوتی: ساڵێک و نیوە جەنگ بەردەوامە و زیانی جەنگەکەش تا دێت زیاتر دەبێت، هاوکات سەرۆک کۆماری ئێمە دەڵێت، "سەرکەوتن لە شەڕدا نییە".
گوتیشی: داوکارین کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، دەخوازین ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا هەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکرانیا.
جەختی لەوەشکردەوە، وەک پێشتر هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئۆکرانیا دەدەین.
رۆژی (چوارشه‌ممه 30ـی ئابی 2023) كۆشكی كریملن رایگه‌یاند، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا چاوی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كه‌وێت و له رووسیا پێشوازی لێ ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ رووسیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا تاووتوێی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه بكات.
ئه‌ردۆغان پێشتریش په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئۆكرانیا به‌كارهێنا بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی.
هاوکات هەمان رۆژ ماریا زاخارۆفا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی پێنجشه‌ممه پێشوازی له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی، سه‌ردانییه‌كه‌ی فیدان ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیدار به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا و شه‌ڕی سووریا و لیبیا و ناوچه‌ی قه‌وقاز گفتوگۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌ردانه‌ی فیدان له دوای شه‌ش رۆژ له سه‌ردانی ناوبراو بۆ ئۆكرانیا دێت، كه له كیێڤ له‌گه‌ڵ ڤلادۆمیر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبوونه‌وه‌ی كرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
تورکیا رۆڵی ناوبژیوانی نێوان هەردوو لایەنی ململانێکانی بینی و بەتایبەتیش بە نێوەندگیری تورکیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە ئەنجامدرا، کە رووسیا دواتر لێی کشایەوە.
تورکیا لە ساڵی 1991 دانی بە سەربەخۆیی ئۆکرانیادا نا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە ساڵی 2011دا پێگەی هاوبەشی ستراتیژییان بەدەستهێناوە.