فه‌یسه‌ڵ سادق: ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه

K24 – هەولێر:
فه‌یسه‌ڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، سه‌باره‌ت به ئاماری گه‌شتیاران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه.
راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌ستانی وه‌رزی گه‌شتیاری، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.