مه‌ریوان قه‌ره‌نی: عه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنی له به‌غدا هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێكردووه، تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هیچ هۆكارێكی دیاری نه‌كردووه كه بۆچی بودجه و مووچه ره‌وانه ناكات. گوتیشی: "عه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنی له به‌غدا هه‌یه، هه‌وڵده‌دات هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تا ئێستا به فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هۆكاری ره‌وانه نه‌كردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی رانگه‌یاندووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاودێری دارایی عێراق وردبینی ته‌واوی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ تیمی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه.
گوتیشی: عه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنی له به‌غدا هه‌یه و هه‌وڵده‌دات هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات، هه‌ندێ لایه‌نی كوردی وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی هاوكاری ئه‌و لایه‌نه‌نانه ده‌كه‌ن.
دوێنێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و دواجار داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌به‌رده‌م محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هه‌روه‌ك له ده‌قی پڕۆژه یاسای ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.