زێلینسكی: ئاشتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی كریمیا و دۆنباس به‌رقه‌رار نابێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاشتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی كریمیا، هه‌رێمی دۆنباس و خاكه داگیركراوه‌كانمان به‌رقه‌رار نابێت.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023) له ئیتاڵیاوه له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی رایگه‌یاند، ئاشتی به‌رقه‌رار نابێت ئه‌گه‌ر خاكه داگیركراوه‌كانی هاوشێوه‌ی كریمیا، هه‌رێمی دۆنباس دووباره ئازاد نه‌كرێنه‌وه.
زێلێنسكی راشیگه‌یاند، كریمیا ئازاد ده‌كرێت، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی رووسیادایه.
رووسیا له ساڵی 2014ـه‌وه كریمیای كۆنترۆڵكردووه، له ساڵی 2022ش هێرشێكی فراوانی بۆ نێو قوڵایی خاكی ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامی هه‌یه.