كۆمیسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاریده‌كات

K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرد و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ژماره‌ی كاندیده‌كان ده‌گاته سه‌رووی شه‌ش هه‌زار.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023) كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرد و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی پارت و هاوپه‌یمانیه‌تی و كاندیدان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوای ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی راستی و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌كان، هه‌ر پارت و هاوپه‌یمانیه‌تی و كاندیدێك ده‌توانێت تانه بدات، یانیش كاندیدێك به كاندیدێكی دیكه بگۆڕێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای په‌سندكردنی لیستی كاندیده‌كان، كۆمیسیۆن ده‌ست به پرۆسه‌ی تیروپشكی كاندید و پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان ده‌كات،.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ژماره‌ی كاندیده‌كان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی شه‌شه هه‌زار كاندید، باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ندێك له كاندیده‌كان به‌هۆی ناته‌واوی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی خوێندم یانیش به‌هۆی ته‌مه‌نی یاساییانه‌وه، دوور خراونه‌ته‌وه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مانگی ته‌ممووزی بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان د‌یاریكردبوو.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، 222 كه‌س وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆمیسیۆن تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه بۆ سه‌ر سێ هه‌زار كاندید به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردبووه‌وه، كۆمیسیۆن رێگه به خۆكاندیدكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س نادات، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی رێككاره‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه، هاوكان ئه‌وانه‌شی هه‌ر بڕیارێكی دادگایان له دژ ده‌رچوون، یاخود بڕوانامه‌ی ساخته‌یان هه‌یه، یانیش به‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ره‌فتاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.