ژماره‌یه‌ك كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ له‌لایه‌ن پارته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كاندید كراون

K24 – ئۆسلۆ:
بڕیار وایه رۆژانی 8 تاوه‌كوو 11ـی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویج به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ناو كاندیده‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوردستانی له پارچه‌كانی كوردستان هه‌یه و خۆیان بۆ شاره‌وانییه‌كان كاندید كردووه.
له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی خۆیان كاندید كردووه له نێوان 30 بۆ 40 كه‌سه و ئامانجیانه ده‌نگی پێویست بهێنن و بگه‌نه شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه ژماره‌یان 350 شاره‌وانییه. ئاماژه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن، وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، 10 بۆ 12 كاندیدی كورد ده‌نگی پێویست بهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشیار جاف، ئه‌ندامی پارتی چه‌پی نه‌رویژ كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی چه‌پی نه‌رویژ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگی به پرسی هه‌موو په‌نابه‌ران و په‌نابه‌رانی كورد ده‌دات. گوتیشی بوونیان له‌ناو ئه‌و حزبه و گه‌یشتن به ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بریتییه له خزمه‌تكردن و نیشاندانی نموونه‌یه‌كی جوانی خزمه‌تكردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه بوونیان له‌ناو شاره‌وانییه‌كان ده‌توانێت كاریگه‌ری زۆر دروست بكات به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌موو بڕیار و پڕۆژه‌كان، نه‌خاسمه كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
هۆشیار جاف روونیشیكرده‌وه، بوونیان له‌ناو حزبی چه‌پی نه‌رویژ و شاره‌وانییه‌كان گرنگی هه‌یه، گوتیشی ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، ده‌رگای كاندیدبوون و به‌شداری سیاسی بۆ په‌نابه‌ران زیاتر كراوه‌تر بووه.
چیا حاجی عه‌باسی، به‌ربژێری پارتی ناوه‌ڕاستی نه‌رویژ له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی نه‌رویژ به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ببنه نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی كورد له‌و وڵاته و تێكه‌ڵاوبوونیان به كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌رویژی به‌هێزتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، به ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵه‌كانیان به ته‌نیا له خزمه‌تكردنی نه‌رویژ و ره‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاته كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه لۆبییه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
چیا حاجی عه‌باسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پارتی ناوه‌ڕاست پارتێكی لادێییه و زیاتر كار له‌سه‌ر پشتگیریكردنی چینی جووتیاران ده‌كات، له‌و سۆنگهیهوهیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له كوردستان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ممه‌د سلێمانی، كاندیدی پارتی كرێكارانی نهرژویژ بۆ كوردستان24 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌رویژ به‌هۆی بوون و پێگه‌ی له‌ناو سیاسه‌تی وڵاتی نه‌رویژ، كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ و ئه‌وروپا و جیهانیش هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هێزبوونی پێگه‌ی كورد له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژدا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له بردنه پێشه‌وه‌ی پرسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
محه‌ممه‌د سلێمانی گوتیشی، پارتی كرێكارانی نه‌رویژ زانیاریی باشی له‌سه‌ر پرسی كورد هه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتووه‌ته، كه كورد بتوانێت سوود له سیاسه‌ت و تێڕوانی ئه‌و حزبه ببینێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئه‌گه‌ر ره‌وه‌ندی كورد له نه‌رویژ به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، شانسی سه‌ركه‌وتنی كاندیده كورده‌كان به‌هێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناو شاره‌وانییه‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر كاندیده كورده‌كان زۆربه‌یان ده‌ربچن، پێگه‌ی به‌هێزی كورد له‌و وڵاته نیشان ده‌دات.
ژماره‌ی دانیشتووانی نه‌رویژ ده‌گاته پێنج ملیۆن و نیو، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ره‌وه‌ندی كورد له‌و وڵاته ژماره‌یان له‌نێوان 34 بۆ 35 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، له كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته 4 ملیۆن 36 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.