ئەمەریکا بە بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زرێپۆش دەفرۆشێتە بوڵگاریا

زرێپۆشی سترایکەر
زرێپۆشی سترایکەر

K24 - هەولێر

ئەمەریکا رایگەیاند، رێککەوتنێکی نوێو گەورەی بۆ پڕچەککردنی ئەندامێکی ناتۆ لەسەر سنووری رووسیا کردووە، هەروەها رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی زرێپۆش بە بولگاریا بە بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆنگرێسیان ئاگادارکردووەتەوە کە رەزامەندییان لەسەر فرۆشتنی 183 زرێپۆشی سترایکەر بە بولگاریا داوە، کە زیاتر لە نیوەیان زرێپۆشی هەڵگری کارمەندن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم فرۆشتنە توانای بولگاریا باشتر دەکات بۆ ئەوەی هێزی پیادەی خێرا بڵاوبکاتەوە و تواناکانی بۆ ناردنی هێز بەرز بکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "بولگاریا سوود لە توانا زیادەکانی خۆی بۆ بەهێزکردنی بەرگری ناوخۆیی و رێگریکردن لە هەڕەشەکانی ناوچەکە وەردەگرێت".

ئەم رێککەوتنە دوای مانگێک دێت کە وڵاتی بولگاریا چەکێکی زۆری سۆڤیەتیی هەیە، هەروەها رەزامەندی دەربڕیبوو لەسەر ناردنی نزیکەی 100 کەشتیی زرێپۆش بۆ ئۆکرانیا.

Fly Erbil Advertisment